سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه وه‌سفده‌كات، ده‌شنووسێت «4/6، ساڵیادی یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستانه، پێویسته له‌م یاده‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك بووه‌ستین بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردمان له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا»
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: هه‌ڵبژاردنی كوردستان له ساڵی 1992 یه‌كه‌م مه‌شقی دیموكراسی راسته‌قینه بوو بۆ گه‌لی كورد و بووه هۆی پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكومه‌تی مه‌ده‌نیی كوردی.