مه‌لا یاسین ره‌ئوف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میسر له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2010 كه مه‌كته‌بی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میسر كراوه‌ته‌وه، هه‌موو ساڵێك له بۆنه‌كاندا به‌تایبه‌ت 1/6 له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، بۆنه‌ی گه‌وره سازده‌كه‌ین و مه‌به‌ستمانه هاووڵاتیانی میسر ئاشنای گه‌لی كورد و یه‌كێتیش ببن، ئه‌وه پانزه ساڵه به‌رده‌وامین.
وتیشی: ئه‌مساڵ له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، بۆنه‌یه‌كمان سازكرد، له‌و بۆنه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی دیپلۆماسی و سیاسی و رۆژنامه‌وانی و هه‌موو ئه‌و نێردانه‌ی له كوردستان كاریان كردووه بانگهێشتكرد، له‌وانه باڵیۆز شه‌ریف شاهین كه یه‌كێك بوو له نزیكه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌روه‌ها لیوا جه‌مال یوسف كه مولحه‌قی سه‌ربازی و ئه‌منی بوو له عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسر عه‌بید و سه‌حه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان جێگرانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی «ئه‌هرام»، ئه‌مه جگه له چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیاری میسر له ئه‌نجومه‌نی پیران، نوێنه‌ری هێزه كوردییه‌كانی خۆرئاوای كوردستانیش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات.