بۆردی راگەیاندنی یەکێتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند، ئەحمەد دەروێش دەکات

12:13 - 2024-06-05
کوردستان
308 جار خوێندراوەتەوە

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هونەرمەندی میللی ئەحمەد محەمەد  ناسراو بە ئەحمەد دەروێش، برای هونەرمەندی دیار مەحمود محەمەد بە یەکجاریی جێی هێشتین و ماڵئاوایی کرد، بۆ ئەم کۆستە، بەناوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ و هونەرمەندان  و بنەماڵەی خوالێخۆش بوو دەکەین و داواکارین خوای گەورە ئارامی بە ئازیزانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوش بەهەشتی نەبڕاوە بێت. 
هونەرمەند ئەحمەد دەروێش، جگە لە دەنگ و سەدا میللییەکەی، کەسێکی سەنگین و هێمن بوو، بەڕێز و خۆشەویست بوو لەناو خەڵکدا، یەکێک بوو لە بەشدارانی راپەڕینە مەزنەکەی سلێمانی و بەردەوام بە خۆشەویستیەوە یاد دەکرێتەوە. 
جارێکی دیکە سەرەخۆشیمان دووبارە دەکەینەوە.
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان