رانیە - جێگر خدر
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بەردی بناغەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامی قەمتەران لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دانرا و پاشان لە گەڵ ژمارەیەک لە جووتیارانی سنوورەکەدا کۆبۆوە.
پاش دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە، قوباد تاڵەبانی لە گەڵ ژمارەیەک لە جووتیارانی سنوورەکە کۆبۆوە و لە پەیجی خۆیشی لە فەیسبووک رایگەیاند: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ ئەولەویەتی ستراتیژی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین لە رێگەی برەودان بە کەرتی پیشەسازی خۆراکەوە بەرهەمی جوتیاران بە شێوەیەکی باشتر لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا ساغ بکەینەوە.
وتیشی: لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی ئازیزی دەڤەری راپەڕین کۆبوومەوە. گوێم لە داوکاریی و کێشە و گرفتەکانیان گرت و پشتگیری تەواوی خۆم و حکومەتم بۆ دووپاتکردنەوە.