قوباد تاڵەبانی: یەکێتی سەرۆکێکی بوێر و خاوەن روئیای هەیە

08:17 - 2024-06-09
کوردستان
506 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی لوقمان وەردی، لێپرسراوی مەڵبەند، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەڕیندا کۆبۆوە.
لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی دەڤەری راپەڕین بۆ یەکێتی کرد کە هەمیشە وەك قەڵایەکی پتەوی یەکێتی بووە، یەکێتی بۆ هەمیشە خۆی بە قەرزاری خەڵکی خۆڕاگری دەڤەری راپەڕین دەزانێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، یەکێتی لە کەم قۆناغدا وەک ئێستا بەرچاوڕوون بووە، چونکە لە لایەکەوە سەرۆکێکی بوێر و خاوەن روئیای هەیە و هاوکات سەرکردایەتییەکەی پڕ لە وزە و ئیرادە و کەسانی بە ئەزموون، لە لایەکی دیکەشەوە هەزاران ئەندام و کادیری لێهاتووی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.

قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە لە ماوەکانی رابردوودا یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە زۆر بواردا بەرەوپێشچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و توانیویەتی ئەو بۆشاییەی لە دوای سەرۆک مام جەلال لە بەغدا دروست بوو بوو، پڕ بکاتەوە و ئێستا یەکێتی لە بەغدا رۆڵ و پێگەی بەرچاوی هەیە.

وتیشی: سیاسەتی سەرەکی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکەکەی لەم قۆناغەدا راستکردنەوەی هاوسەنگی هێز بوو و لەمەشەدا سەرکەوتوو بووین، هەربۆیە لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر ئەو قەناعەتەی لا دروست بووە؛ یەکێتی ئەو هێزەیە کە دەتوانێت لەڕێگەی راستکردنەوەی هاوسەنگی هێزەوە گۆڕانکاری دروست بکات.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان