بۆ پاراستنی سامانی ماسی داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکرێت

09:37 - 2024-06-20
کوردستان
183 جار خوێندراوەتەوە

بەشی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ئاگادارییەکی سەبارەت بە بابەتی ئاسایبونەوەی قەدەغەی راوە ماسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024/6/20 دواڕۆژی قەدەغەی راوە ماسییە، رۆژی هەینی 2024/6/21 راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا داوای لە هاووڵاتیان کرد، لەکاتی راوی ماسی پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە راوکردن بە تۆڕی کون بچوک و کارەبا و تەقەمەنی و مەوادی کیمیایی و بەکۆمەڵ و کوشتنی ماسی چونکە لەهەموو کاتێک ئەو رێگایانەی راوکردن بەپێی یاسا رێگە پێنەدراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان