لەم جەژنەدا زۆرترین گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە

01:47 - 2024-06-20
کوردستان
160 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، لەرۆژانی جەژنی قوربان تاکو ئێستا، زۆرترین گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە.
لەوبارەیەوە ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند: هەرچەند هێشتا ئامارەکان تەواونەکراون و ئێستایش بە بەردەوامی گەشتیار روو لە پارێزگای سلێمانی دەکات بەڵام تاکو ئێستا ژمارەی گەشتیارەکانی بە 125 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت.
هەروەها وتیشی: بەپێی ئەو خەمڵاندنە سەرەتاییانە کە لە بازگەکان و چەند شوێنێکی تروە وەرگیراوە، زۆرترین گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لە هۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانیدا، هیچ کێشەیەکی ئەوتۆ تۆمار نەکراوە و پلانەکەیان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران سەرکەوتوو بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان