ئێران دراوی دیجیتاڵی دەخاتەگەڕ

11:28 - 2024-06-25
ئابووری
149 جار خوێندراوەتەوە

بانكی ناوەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی یەك شەممەی رابردووەوە دراوی دیجیتاڵی (ریاڵی دیجیتاڵی) وەگەڕ خست، كە شێوەكەی لە شێوەی دراوی نەختینەكەیەوە نزیكە.
بە وتەی بانكی ناوەندی ئێران نموونەی ئەو دراوە دیجیتاڵییە بۆ یەكەم جار لە دوورگەی (كیش)ی گەشتیاری دەخرێتە بەردەستی بەكاربەران و بۆ كاری كڕین بە تاك لە ماركێتەكاندا بەكار دەهێنرێت، لەم ئەزموونەشدا كە چەندین ساڵە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت، هەردوو بانكی میللەت و تیجارەت بەشدارن.
سپۆتنیك

بابەتە پەیوەندیدارەکان