بەرازیل بە یەكسان بوون دستیپێكرد و ئەرجەنتین دووەم یارییشی بردەوە

01:09 - 2024-06-27
وەرزش
140 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا بەردەوامن و هێشتا یارییەكان لە قۆناغی گروپەكاندایە.
ئەم پاڵەوانێتییە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، جگەلە 10 وڵاتی كیشوەری ئەمریكای باشوور، ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك و جامایكا و پەناما و كۆستاریكاش  بەشداریی دەكەن كە سەرجەم دەكاتە 16 هەڵبژاردەی بەشدار، بەمشێوەیەش بەسەر 4 گروپدا دابەشكراون:
*گ1:ئەرجەنتین، چیلی، پیرۆ، كەنەدا.
*گ2:ڤێنزوێللا، مەكسیك، ئۆكوادۆر، جامایكا.
*گ3:ئۆرۆگوای، ئەمریكا، پەنەما، پۆلیڤیا.
*گ4:كۆڵۆمبیا، كۆستاریكا، بەرازیل، پاراگوای.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 21 –ی ئەم مانگە كاروانی یارییەكان بە یاریی نێوان ئەرجەنتین و كەندا دەستیپێكرد، ئەرجەنتین توانی 0-2 یارییەكە بباتەوە و دووەم یاریشی 0-1  لە چیلی بردەوە، بەرازیلیش لە یەکەم یارییدا نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و لەگەڵ کۆستاریکا بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.
یارییەكانی تر
هێشتا یارییەکان لە قۆناغی گروپەكاندایە، تائێستاش ئەم یارییانە كراون:
گروپی یەكەم
*ئەرجەنتین2×0كەنەدا.
*پیرۆ0×0چیلی.
*پیرۆ0×1كەنەدا.
*ئەرجەنتین1×0چیلی.

گروپی دووەم
*ئۆكوادۆر1×2ڤێنزوێللا.
*مەكسیك1×0جامایكا.

گروپی سێیەم
*ئەمریكا2×0پۆلیڤیا.
*ئۆرۆگوای3×1پەنەما.

*گروپی چوارەم
*كۆڵۆمبیا2×1پاراگوای.
*بەرازیل0×0كۆستاریكا.
دەبێت بەرەبەیانی ئەمڕۆش پێنجشەممە  وبەرەبەیانی سبەی هەینی و دووسبەی شەممە ئەم دوو یارییانەی تر لە گروپی دووەم و سێیەم و چوارەمدا بكرێن:
پێنجشەممە 2024/6/27
*ئۆكوادۆر×جامایكا-سەعات 01:00.
*ڤێنزوێلا×مەكسیك -سەعات 04:00.
هەینی 2024/6/28
*پەنەما×ئەمریكا-سەعات 01:00.
*ئۆرۆگوای×پۆلیڤیا-سەعات 04:00.
شەممە 2024/6/29
*كۆڵۆمبیا×كۆستاریكا-سەعات 01:00.
*پاراگوای×بەرازیل-سەعات 04:00.

بابەتە پەیوەندیدارەکان