بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێیانی هونەرمەند کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی
بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللیم بیست.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی هونەری کوردی و لە رێگەی گۆرانییەکانی خزمەتێکی بەرچاوی رەسەنایەتی و کلتووری هەولێری کرد، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە گوێماندا دەزرنگێنەوە.
بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی هونەرمەند و هاوڕێیانی هونەرمەند دەکەم، داواکارم لە خوای مەزن سەبوریمان بدات و هونەرمەندی کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان