دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتێکی گەورەی هونەری کرد

03:37 - 2022-06-20
کوردستان
423 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەردەبڕێت کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەندی گەورە مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە و ناسراوی کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیللی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی یەکێک بوو لە هونەرمەندە گەورەکانی کورد و دەنگێکی دیار و بەسۆزی هەولێر بوو، بەدەنگە زوڵاڵ و خۆشەکەی خزمەتێکی یەکجار گەورەی هونەری کوردی کرد و بەشێک بوو لە کلتووری هەولێر، بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە گەورەیەمان بیست.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان