بەڕێوەبەری كارەبا: 800 مێگاوات بەشمان ناكات

12:55 - 2024-07-01
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

كەركوك، هێمن ئەحمەد



بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، رێژەی كارەبای نیشتمانی دابەزیوە و ئێستا تەنها 800 مێگاوات دەدرێت بە كەركوك، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوكیش بە كوردستانی نوێ_ی وتووە: ئەو بڕە بەشی پێداویستییەكانی شارەكە ناكات و خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە.
لەیس تەڵعەت بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، پێیڕاگەیاندین: پێدانی كارەبا بە گەڕەكەكانی كەركوك دابەش كراوەتەسەر 12 گروپدا و ئێستا بەشە كارەبای شارەكە بۆ نیوە دابەزیوە، ئەم بڕەش پێداویستییەكانی شارەكە پڕناكاتەوە، بۆ ئەوەش هەوڵەكانی نوێنەرانی كەركوك لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عیراق، خراونەتەگەڕ و داوادەكرێت بەشە كارەبای شارەكەمان زیادبكرێت.
سەبارەت بە پڕۆژە نوێیەكانیش، دەڵێت: بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا چەند وێستگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركوك بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە هیوادارین ئەو هەنگاوە زوو بنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان