وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێژەی 10٪ لە قەرزی تواناسازی خۆشدەبێت

03:14 - 2024-07-01
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە  ”بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی و بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازی تاوەکو ماوەی گەڕانەوەی قەرزەکانیان، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون بەڕێژەی 10% بەمەرجێک بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەی سێ مانگدا”.

دەشڵێت، ”بۆ ئەم مەبەستە کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازیی ئەوانەی تاوەکو ئێستا پاکتاوی داراییان ئەنجام نەداوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بتوانن پاکتاوی دارایی ئەنجام بدەن و سوودمەند بن لە بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزەکانیان”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان