وەفدێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال_یان کرد

05:46 - 2024-07-01
کوردستان
62 جار خوێندراوەتەوە

فەریقی یەکەم قەیس محەمداوی جێگری فەرماندەی هێزەهاوبەشەکانی عیراق ، فەریق روکن قاسم محەمەدی فەرماندەی هێزی زەمینی ، بەیاوەری فەریق گوهدار بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری عیراق و د . عیزەت سابر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق  و ژمارەیەک لە  ئەفسەرانی  پلەباڵای وەزارەتی بەرگری عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ــ وە پێشوازیکران .

لەو سەردانەدا لە دەفتەری یادەوەریدا ئاماژەیان دا بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد کایەی سیاسی عیراق و ناوچەکە ،  سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە وڵات و سەرکردایەتیکردنی لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و لێبوردەیی و پەرەپێدانی هەستی نەتەوایەتی و وابەستەبوون بە بنەما گشتییەکانەوە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان