پاڵاوتنەكان بەرەو مۆندیال

هەڵبژاردەی عیراق لەكام گروپدایە؟

01:09 - 2024-07-02
وەرزش
233 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێك لەمەوبەر لە كولالامپور لە مالیزیا، قورعە بۆ دیارییكردنی گروپەكانی دوا پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو 2026 كرا و 18 هەڵبژاردەكە بەسەر 3 گروپدا بەمشێوەی دابەشكران:
*گ1:ئێران، قەتەر، ئۆزبەكستان، ئیمارات، قیرغیزستان، كۆریای باكوور.
*گ2:كۆریای باشوور، عیراق، ئوردون، سوڵتان نشینی عومان، فەلەستین، كوەیت.
*گ3:ژاپۆن، ئوستورالیا، سعودیە، بەحرەین، چین، ئیندۆنیسیا.
سیستمی یارییەكان
*18 هەڵبژاردە بەشداریی ئەم پاڵاوتنەدەكەن.
*بەسەر سێ گروپدا دابەش كراون.
*یەكەم و دووەمی هەر گروپێك كە شەش هەڵبژاردە دەكەن، راستەوخۆ دەگەنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2026.
*سێیەم و چوارەمی ئەم گروپانە دەگەنە یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتن كە شەش هەڵبژاردەن.
*ئەم شەش هەڵبژاردەیەش دەكرێنەوە بە دوو گروپی سێ هەڵبژاردەیی.
*یەكەمەكەیان كە دوو هەڵبژاردەی تر دەكات، راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.
*دوو دووەمەكەش بەشداریی پاشكۆیەكی تری پاڵاوتنی یارییەكان دەكەن و براوە دەچێتە یاریی پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوەریی جیهانییەوە.
*واتا سەرجەم 8 هەڵبژاردە و نیو لە كیشوەری ئاسیا دەگەنە مۆندیالی داهاتوو.
یارییەكانیش مانگی سێپتەمبەری ئایندە دەستپێدەكەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان