گەشەی بازاڕی كاری ئەوروپا لەوپەڕی سستیدایە

10:38 - 2024-07-04
ئابووری
74 جار خوێندراوەتەوە

ئا: كوردەوان محەمەد

بە پێی ئاماری مانگانەی بازاڕی كار لە چوارچێوەی ناوچەی یۆرۆدا، بازاڕی كار لە مانگی رابردوودا لەوپەڕی سستیدایە، بە تایبەتیش لە كەرتی خزمەتگوزارییەكاندا. نیشاندەری (ستاندارد ئاند پۆرز گلۆباڵ) لە هەڵسەنگاندنیدا بۆ كاری بەڕێوەبەری فرۆش لە ناوچەی یۆرۆدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بازاڕی كار پاشەكشەی كردووە بۆ 50.9 خاڵ، ئەوەش نزمترین ئاستە لە ماوەی 12 مانگدا پێی گەیشتبێت، بە تایبەت كە پێشتر لە ئاستی 52.2 نەهاتۆتە خوارەوە.

 

ئابووریی ئەوروپا تا ئێستاش لە گەشەكردندایە و لەگەڵ لاوازی و سستیی بازاڕی كار و خزمەتگوزارییەكانیشدا نەچۆتە قوناغی پاشەكشەی
ئابوورییەوە

 

نەگەیشتۆتە خوار پەنجا
بەڵام بە وتەی پسپۆڕان، خاڵی بەهێزی ئابووریی ئەوروپا لەوەدایە كە هێشتا لە ئاستی 50 خاڵدایە و نەگەیشتۆتە خوار پەنجا، چونكە 50 خاڵ، ئاستی جیاكرەوەیە لە نێوان گەشەی ئابووری و پاشەكشەی ئابووریدا، بە واتایەكی دیكە، ئابووری ئەوروپا تا ئێستاش لە گەشەكردندایە و لەگەڵ لاوازی و سستیی بازاڕی كار و خزمەتگوزارییەكانیشدا نەچۆتە قوناغی پاشەكشەی ئابوورییەوە.
كەرتی خزمەتگوزاری
راپۆرتێكی پێشتری ئاماژەی بەوە كردبوو، كە كەرتی بازرگانیی یەكێتیی ئەوروپا تا رادەیەك سست بووە و كەرتی خزمەتگوزاریی لە هەندێك وڵاتی ئەو یەكێتییە، لە ئاستێكی زۆر نزمدایە. جێگەی ئاماژەیە یەكێتیی ئەوروپا لە دوای هەڵایسانی جەنگی ئۆكرانیا و روسیا و بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و سووتەمەنیی و وزەوە، رووبەڕووی چەند قەیرانێكی دارایی بۆوە، دیارترین كێشەش دیاردەی هەڵاوسان بوو، كە ببووە بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە.
سەرچاوە: سكای نیوز

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان