عیراق گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له ئابووری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و جیهانی تۆمارده‌كات كه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و به پله‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
رۆژنامه‌ی (global finance) ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه: بەراورد بە ساڵی رابردوو، به‌رهه‌می ناوخۆیی عیراق گه‌شه‌ی كردووه، بەشێوەیەک گەشەی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی (9.5 %) بووە، به‌ڵام ساڵی رابردوو رێژه‌کە (5.9 %) بوو، ئه‌مه‌ش به گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له ئابووریی عیراق هه‌ژمارده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه: له ساڵی 2020دا گه‌شه‌ی ئابووری و به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌میكردبوو به رێژه‌ی (-15.7 %).
رۆژنامه‌کە بڵاویشیكردۆتە‌وه: لەسەر ئاستی جیهان، عیراق به پله‌ی شه‌شه‌م دێت له نێو 197 وڵات‌دا له به‌رهه‌می ناوخۆییدا، له كاتێكدا غینیا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت به رێژه‌ی (47.2 %) و مكاو به پله‌ی دووه‌م به رێژه‌ی (15.5 %) و جه‌زیره‌ی بربادوس به پله‌ی سێهه‌م به رێژه‌ی (11.2 %) و سانت كیتس به پله‌ی چوارەم به رێژه‌ی (10 %) و جه‌زیره‌ی سانت لوسیا به پله‌ی پێنجه‌م و به رێژه‌ی (9.7 %)، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئۆكرانیا به رێژه‌ی (35 %) یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له كۆتایی لیستی 197 وڵاتی به‌رهه‌مهێناندایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: به‌هۆی نه‌بوونی ورده‌كاریی له رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، وڵاتانی سوریا و لوبنان و ئه‌فغانستان، هیچ پله‌یه‌كیان نییه له لیسته‌كه‌دا.