لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

11:32 - 2024-07-08
جیهان
142 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی


لەخوای گەورە داواكارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی ئارامی، قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان تاوەكو هەموومان بە بیرێكی ئاشتیخوازانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ داهاتوویەكی سەقامگیرتر و هەرێمێكی بەهێزتر بكەین. 
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

نیچیرڤان بارزانی

با هه‌موومان  یادی‌ یه‌كی‌ موحه‌ڕه‌م بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت و هانده‌ری‌ زیاتری‌ ته‌بایی‌ و بره‌ودان به‌ كلتووری‌ یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی‌ بۆ ته‌واوی‌ پێكهاته‌ ئایینی‌ و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی‌ كوردستان و عیراق و هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ هاریكاریی‌ هاوبه‌ش خزمه‌تی‌ باشتر به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

 

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا

پەیوەندیی بەهێزی لایەنە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کلیلی چارەسەری کێشەکانە، هیوادارین لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

جۆ بایدن

ركابه‌ری‌ زۆرم بینیوه‌ له‌نێوان ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێ بمانگێڕنه‌وه‌ به‌ره‌و دوا و ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و پێشمان به‌رن، ژیانیش فێری كردووم كار بۆ ئازادی و دیموكراسی بكه‌م و رێز له‌هه‌موان بگرم و چانسیش به‌هه‌موان بده‌م و رێگه‌ش له‌رق و كینه‌ بگرم.
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

عه‌لی لاریجانی

دكتۆر پزیشیكان متمانه‌ی‌ گه‌لی ئێران به‌ جه‌نابتان، به‌ پێدانی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ گرنگه‌، چانسێكی ناوازه‌تان پێ ده‌به‌خشێـت بۆ خزمه‌تكردنیان.
  له‌ (X)ه‌وه‌

 

 

عه‌مار ئه‌لحه‌كیم

پێویسته‌ توركیا به‌ردانه‌وه‌ی‌ ئاوی رووباره‌كان به‌ره‌و عیراق زیاتر بكات، پرۆژه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانیش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات گرنگه‌و هه‌لی كاری زۆر بۆ عیراقییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.
لە فەیسبوكەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان