ماڵئاوا هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی

12:54 - 2022-06-21
کوردستان
418 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر رۆڵەیەكی رەسەنی هەولێری خاوەن ناسنامەی یەكگرتووی هەولێری لەدەستدا.
هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی) دوای تەمەنێك لە خزمەتكردنی هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی و توركمانی، ماڵئاوایی یەكجارەكی لێكردین.
هونەرمەند مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بە میوزیك و گۆرانییە بەسۆزەكانی بە كوردی، توركی و عەرەبی هەموو بۆنەكانی دەڕازاندەوە، تەنها ئاواز و گۆرانییەكانی خۆش نەبوون، بەڵكو خۆشی پیاوێكی زۆر خۆشەویست بوو لای هەولێرییەكان و هەمووان.
مامۆستا محەمەد ئەربیللی، وەفاداربوو بۆ خاكی كوردستان و هەموو پێكهاتە ئایینی و ئێنتێكییەكانی كوردستان، گەورەیی ئەم پیاوە لەوەدابوو كە خۆی بە هی هەموو لایەك دەزانی و هەموو لایەكیشی بە هی خۆی دەزانی، بۆیە ئەگەر سەیری مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەی بكەین هەموولایەك ئامادەی بوون.
لە كۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی و خۆمان دەكەین، خوای گەورە بە بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبووریی هەموولایەك بدات و ئۆغرت خێربێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە

#سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان