لە زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسێک بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رێکدەخرێت

06:45 - 2024-07-10
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە


کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، لە رۆژی جیهانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا لە مانگی 12 دا، کۆنفڕانسێکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی ڕێکدەخات.
لەوبارەیەوە د.پاڤێ جەمیل ئە‌‌حمەد، راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان رایگەیاند: رەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگیراوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بەشێوەیەکی جدی ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسەکە بکرێت.
هەروەها وتیشی: بە ئامانجی خزمەتکردن و گرنگیدانی زیاتر بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆنفڕانسەکە رێکدەخرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هەوڵ بدرێت لە رێگەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفڕانسەکەدا لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و بیانییەوە پێشکەش دەکرێت، تیشک بخرێتە سەر کێشە و ئاستەنگ و کەموکورتییەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاشان ئەنجامەکان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان