بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەفرۆشێت

10:18 - 2022-06-22
ئابووری
382 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشی رۆژانەی بانكی ناوەندیی عیراق لە دۆلار بەرزدەبێتەوە و شارەزایەكی بواری ئابووریش ئەو زیادە فرۆشتنەی دۆلار، بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا و لە زیادكردنی سەرەتای ئەم هەفتەیەی بانكی ناوەندیدا، خواست لەسەر فرۆشتنی دۆلار گەیشتە 259 ملیۆن و 506 هەزار دۆلار كە لەو بڕەش 201 ملیۆن و 956 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە هەناردەی دەرەوە كراوە و بڕی 57 ملیۆن دۆلاری دیکەشی بە شێوەی نەخت فرۆشراوە.
هاوكات، هیلال ئەلتەحان شارەزای بواری دارایی و ئابووری رایگەیاندووە: هۆكاری ئەو زیاد فرۆشتنەی دۆلار لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە، بە پلەی یەكەم بۆ دابینكردنی پارەیەكی زیاتر بۆ پارەداركردنی كارەكانی بازرگانیی دەرەكی و بە پلەی دووەمیش بۆ پێدانی دۆلار بەو كەسانە دەگەڕێتەوە كە بە نیازن بۆ ئەمساڵ فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن.

#بانكی ناوەندیی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان