گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ‌ لە سلێمانی...

روبار ئەحمەد: سەمای بالێ هەر بۆ كچە

09:54 - 2024-07-17
هەمەرەنگ
115 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتایی سەرهەڵدانی سەمای بالێ‌ دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەریەك لە ئیتالیا و فەرەنسا نزیكەی 300 ساڵ لەمەوبەر لەوێوە بەرەو هەموو جیهان بڵاوبۆوە.
روبار ئەحمەد دامەزرێنەری گروپی لەیزین بە دوالاپەڕەی وت: گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ‌ لە ساڵی 2010وە بە رەسمی دامەزراوە، هەرچەندە پێشتر بەرهەمی گەورەمان هەبوو و دەمانویست بەڕێوەبەرایەتی دابمەزرێنین، بەڵام بەداخەوە هەر مەحتەلیان دەكردین، تا دواجار وەك هەنگاوی یەكەم بە گروپ دامەزراین، ئیتر هیچ وەعدێك سەرینەگرت تەنها من و دكتۆر نیاز وەك ئیدارییەكان ماوینەتەوە لەگەڵ چەند سەماكارێك كە وەك مامۆستاش وانەی هونەری بالێ‌ دەڵێنەوە.
روبار وتیشی: نزیكەی 40 فێرخواز لە گروپەكەن كە هەموویان كچن، سەمای بالێ  هەر بۆ كچە، تەنانەت مامۆستای كوڕیشی تێدا نییە، فێرخوازەكان لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە وەردەگیرێن، چالاكی و خولەكانمان زۆرن ناتوانم بیانژمێرم، بە پێویستمان زانی كە شاری رۆشنبیری بێبەش نەبێت لە كۆنترین هونەر كە سەمایە، لەگەڵ ئەوەشدا گروپەكەمان بەرهەمی شانۆ و كۆڕ و سیمینار و چالاكی هونەری تریش پێشكەشدەكات. 
ئالان محەمەد جەزا

بابەتە پەیوەندیدارەکان