سێ کتێبی نوێ بڵاوکرایەوە

11:18 - 2022-06-22
هەمەرەنگ
478 جار خوێندراوەتەوە

سێ کتێبی نووسەر و وەرگێڕ «بڵند دلێر شاوەیس» بە کوردی و عەرەبی چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکان بریتین لە «بڕیاری سیاسی- ناوەڕۆکی، دروستکردنی، دەرکردنی، ئاستەنگەکانی» «الفساد واثرە علی سقوط الحکومات وانهیار الدول امثلة و نموذج» حقوق الانسان و حریاتە في العراق».
لە پێشەکی کتێبی «بڕیاری سیاسی»دا هاتووە: گومانی تێدا نییە بڕیاری سیاسی نموونەیی بریتییە لە دەستنیشانکردنی بژاردەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک یان دۆخێک یان رووداوێکی سیاسی یان لە بەرامبەر هەڵوێستێکی سیاسی بە کەمترین تێچوو بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێک یان چەند ئامانجێکی دیاریکراو، بە قۆناغبەندی و لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی گرێدراوی ئاڵۆزی رێکخراو، بە بەشداریی کۆمەڵێک دامەزراوەی فەرمی و بە پێی رێبازێکی زانستی. پێویستە بڕیارساز تاک یان دامەزراوە توانای دەستکەوتنی زانیارییە راستەقینەکانی هەبێت لە سەرچاوە باوەڕپێکراو و سەرەکییەکانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات، توانای شیکردنەوە و خوێندنەوەی تەواوی بۆ ورد و درشتی بابەتەکە هەبێت بە مەبەستی دۆزینەوەی بژاردە گونجاوەکان و دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی و پێشنیارکردنی چارەسەری پێویست بۆ لێکۆڵینەوە نەرێنییەکانی.

دیلان محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان