بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر) هاوسەری کەسایەتی ناسراوی کوردستان بەڕێز لالە سەرحەد و دایکی هەڤاڵ سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
22ی حوزەیرانی 2022