بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری دیاری کورد، ملازم عومەری بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ ملازم عومەری پرسی و ستایشی رۆڵ و پێگەی ئەو سەرکردە تێکۆشەرەی کرد لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان. وتیشی، ناو و پێگەی ملازم عومەر لە مێژووی خەباتی سیاسیی کورددا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.