لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك كراوە کە یەکێکیان چاکسازییە لە یاسا ئابوورییەکان.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند کە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك كرا و لە نێو یاساکاندا، یاسای (چاكسازیی یاسا ئابورییەكان) بوونی هەبوو، كە یاسایەكی نوێیە و ئامانج لە یاساكە لابردنی ئاستەنگەكانی گەشەپێدانی ئابوری و هاندانی وەبەرهێنانە لە عیراق.
بەوتەی د. نەرمین مەعروف لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا، چەندین ماددەی یاسا ئابورییەکان هەموار دەکرێتەوە، لەوانەش یاسای كۆمپانیاكان ژمارە 21ی ساڵی 1997 و یاسای رێكخستنی بریكاری بازرگانیی ژمارە 79ی ساڵی 2017 و
یاسای بازرگانیی ژمارە 30ی ساڵی 1984 و یاسای دەستەی گشتیی ناوچە ئازادەكان ژمارە 3ی ساڵی 1998 و یاسای وەبەرهێنان ژمارە 13ی ساڵی 2006 و یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە 20ی ساڵی 1998 و یاسای گومرگ ژمارە 23ی ساڵی 1984 و چەند یاسایەكی پەیوەندیداری دیكە.