قادر ئیشك
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووینه‌ته ئه‌م دنیایه تاوه‌كو نمایشی پێشداوه‌رییه ئاكارییه‌كانمان بكه‌ین. هه‌رگیز قسه‌ی كه‌سانی ئاسایی به هه‌ند وه‌رناگرم، خۆشم له ره‌فتاری ده‌سته‌بژێران وه‌رناده‌م.
ئۆسكار وایه‌ڵد شیعر، په‌خشان، ره‌خنه، چیرۆك و رۆمانی نووسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوابوو هه‌موو هونه‌ره‌كان بێهووده‌ن. یه‌كێك بوو له رووناكبیره به‌نێوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی. له تاكه رۆمانه‌كه‌یدا، وێنه‌كه‌ی دۆریان گره‌ی، كه له ساڵی 1890دا نووسی نرخاندنی بۆ تێگه‌ی ئاكار له به‌ریتانیای سه‌ده‌ی نۆزده و ده‌ورانی ڤیكتۆریا، كرد. وایه‌ڵد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه «بێ ئه‌خلاقی به‌هادار نیشانداوه« ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، ئه‌و به‌رگریی له‌وه‌كرد كه كرۆكی هونه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها ئاكارییه‌كان دایه«ئه‌خلاقی ئه‌م سه‌رده‌مه واته قبووڵ كردنی پێودانگه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌یه. من گرتنه‌خۆی پێودانگه ئاكارییه‌كانی سه‌رده‌م له‌لایه‌ن كه‌سێك به باشی په‌روه‌رده‌كراو، به قێزه‌ونترین جۆری بێ ئه‌خلاقی ده‌زانم.» له كتێبه‌كه‌دا رسته‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مه و ره‌خنه‌ی هاوشێوه كه‌سانی كۆنپارێز و نه‌ریتخوازانی تا ئاستی ناشیرینكردنی نووسه‌ر برد. هه‌روه‌ها جێكردنه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازی له نێو كتێبه‌كه‌دا گۆبه‌ندی زۆری بۆ دروستكرد، زیندانی كرا. دوای ئه‌وه‌ی له زیندانیش ئازاد بوو، وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت و به ژیانێكی چه‌رمه‌سه‌ری و بێپاره‌یی له پاریس سه‌ری نایه‌وه. كتێبه‌كه بۆ چه‌ند زمانێك وه‌رگێڕدرا، له كات و سه‌رده‌می جیاوازدا له هه‌موو زمانێكدا سانسۆری خرایه سه‌ر. دروست هاوشێوه‌ی چیڕۆكی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی پیرنابێت، ئه‌م كتێبه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی پیر ببێت به ئه‌مڕۆمان گه‌یشتووه. وه‌ك خوێنه‌رێك له داهاتووه‌وه پێمان ده‌ڵێت تاوه‌كو به ئه‌مڕۆمان و داهاتووش ده‌گات، هاوكات تیشك ده‌هاوێته سه‌ر دیوه نابه‌رچاو و تاریكه‌كانمان.
له كتێبه‌كه‌دا باس له هونه‌ر، كه‌یف و سه‌فا، مۆده، عه‌شق، پاره، په‌یوه‌ندی و ژیان هه‌ن. نهێنی ئه‌وه‌ی دۆریان گره‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی پیر ببێت به ئه‌مڕۆمان ده‌گات ئه‌وه‌یه؛ له چه‌ند شوێنێك باس له خستنه‌ڕووی چه‌ند بۆچوونێك ده‌كات كه ئه‌مڕۆشمان تێده‌په‌ڕێنن. هه‌روه‌ها گره‌ی ئه‌و ئاره‌زووانه‌مان دێنێته زمان كه له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كانماندا له‌ژێر فشاردان.
نه‌ك هه‌ر ژنان، به‌ڵكو پیاوانیش دۆریان گره‌یان لا قۆزه و سه‌رنجیان راده‌كێشێت. هاوشێوه‌ی هه‌موانیش له پیربوون ده‌ترسێت. مه‌به‌ستێتی پۆرترێته‌كه‌ی له‌باتی خۆی پیرببێت، له‌به‌رانبه‌ریشدا رۆحی خۆی به شه‌یتان ده‌فرۆشێت.
دۆستایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لۆرد هێنری، دیووه شاراوه خراپ، راسته‌قینه یاخود چه‌پێنراوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، پێیوایه بنه‌مای ژیان ئاره‌زووه و بنه‌مای ئاره‌زووش خراپه‌كارییه، هه‌ر بۆیه تا دوا سنووری ئاره‌زوو ده‌چێت. شه‌یتان وه‌ك چۆن له‌به‌رانبه‌ر فرۆشتنی رۆحه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ری نابه‌خشێته فاوست، به‌هه‌مان شێوه نایبه‌خشێته دۆریانیش و له‌و باره‌یه‌وه «هه‌موو جۆره ئاره‌زوویه‌كم تاقیكرده‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتم به به‌خته‌وه‌ری» وا ده‌ڵێت. هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی دۆریان ده‌یانكات، به تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ر پۆرترێته‌كه‌یه‌وه وه‌ك كێماسییه‌ك، ئاماژه‌یه‌كی پیربوون یان ناشیرینییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت.
دۆریان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بیركردنه‌وه نائاساییه‌كانی لۆرد هێنری، كه به فێڵزانی، زیره‌كی و روانگه‌ی جیاوازییه‌وه سیحری لێده‌كات. ئامانجی لۆرد هێنری كه‌یف و سه‌فایه، ژیانی كردووه یارییه‌كی وا كه هه‌ر ساتێكی به‌زم بێت.
1-له هه‌موو بژارده فیزیكی و هزرییه‌كاندا شتێك هه‌یه كه له چاره‌نووسه‌وه دێت، ئه‌مه چاره‌نووسێكه له جۆری چاره‌نووسی چاودێریكردنی هه‌نگاوه له‌رزۆكه‌كانی پاشا‌كان. نابێ مرۆڤ زۆر له‌وانی تر جیابێت. گه‌مژه و ناشیرینه‌كان له‌م دنیایه‌دا كه‌یف ده‌كه‌ن. به ره‌حه‌تی له شوێنی خۆیان داده‌نیشن و ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه و سه‌یری نمایشی شانۆكه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر تامی سه‌ركه‌وتنیش نه‌كه‌ن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوور له شكست ده‌ژین. بێ هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ست و دوور له نیگه‌رانی. نه‌ده‌بنه سه‌رئێشه بۆ كه‌س و نه سه‌ریان به به‌ڵای كه‌سه‌وه ده‌ئێشێ.
2-من جیاوازیی زۆر له نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌كه‌م. له‌نێو هاوڕێكانم جوانه‌كان، له نێو ناسیاوه‌كانمدا ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تین و له نێو دوژمنه‌كانیشمدا ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرم كه زیره‌كن. مرۆڤ ناچاره له هه‌ڵبژاردنی دوژمنه‌كانیدا زۆر ورد بێت. له نێو دوژمنانی مندا دانه‌یه‌كیش نییه پێی بڵێیت گه‌مژه. هه‌موویان هێزی بیركردنه‌وه‌یان به‌رزه، هه‌ر بۆیه زۆر منیان لا په‌سه‌نده.
3-ناتوانم كه‌سوكاره‌كه‌م خراپ نه‌كه‌م. ره‌نگه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵنه‌كردنه‌وه بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان كه‌موكوڕی ئێمه‌یان هه‌یه. زۆر هه‌ست به‌نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌و شتانه‌ی ده‌كه‌م كه خه‌ڵك به‌خووی خراپی چینی باڵا ناوزه‌دیان ده‌كات.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌یه‌وێ به‌د مه‌ستی، گه‌مژه‌یی و هه‌ڵسوكه‌وتی نائاكاری هه‌ر ته‌نیا بۆ خۆیان بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه هه‌ڵسوكه‌وتێكی گێلانه بكات، واحساب ده‌كرێت چووبێته نێو سنووربه‌ندی ئه‌وانه‌وه.
4-پێویسته هونه‌رمه‌ند شتی جوان دابهێنێت، به‌ڵام ناشێ شتێك له خۆی بخاته نێو كاره‌كه‌ی. له چاخێكدا ده‌ژین كه وا سه‌یری هونه‌ر ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی كه‌سه‌كه خۆی بێت. چه‌مكی جوانی باڵامان له نێو برد رۆژێك دێت ئه‌مه نیشانی دنیا ده‌ده‌م.
5-بیركردنه‌وه لێی خه‌مهێنه‌ره، به‌ڵام بلیمه‌تی زیاتر ده‌مێنێته‌وه له جوانی. ئه‌مه‌ش ده‌ردی ده‌خات كه بۆچی هێنده هه‌وڵی خۆپه‌روه‌رده‌كردن ده‌ده‌ین. له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ هه‌بوون ده‌ده‌ین، ده‌مانه‌وێ له‌و هه‌وڵه‌دا شتێكی به‌رگه گرمان هه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش له‌پێناوی پاراستنی شوێنی خۆمان له‌م دنیایه‌دا، مێشكمان به هه‌رچی هه‌یه پڕ ده‌كه‌ین. ئه‌و مرۆڤه‌ی سه‌ری پڕه له زانیاری له‌م جۆره، ئایدیالی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مانه. به‌ڵام ئه‌وی سه‌ری به‌هه‌موو جۆره زانیارییه‌ك پڕ ده‌كات به‌رگه‌ی ناگیرێت. ئه‌م كه‌سه له‌و دوكانه ده‌چێت كه هه‌موو شڕوشیتاڵێكی تێدا. پڕیه‌تی له كه‌لوپه‌لی ناڕێك و ناشیرین و هه‌موو شتێك تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه. هه‌موو شتێكیش نرخی زیاتر له به‌هاكه‌ی خۆی له‌سه‌ر دانراوه.
6-چونكه كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر مرۆڤێك، به‌خشینی رۆحی خۆته به ئه‌و. ئه‌و كه‌سه چیتر به‌سه‌ری خۆی بیر ناكاته‌وه و به‌خووه‌كانی خۆیه‌وه گیرۆده نابێت. چیتر بنه‌ماكانی بنه‌ما راسته‌قینه‌كانی خۆی نابن. گوناهه‌كانیشی -ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت به ناوی گوناهـ به‌قه‌رز وه‌ری گرتوون. بووه‌ته زایه‌ڵه‌ی مۆسیقایه‌ك كه كه‌سێكی تر ده‌یژه‌نێت، بووه‌ته رۆڵگێڕی رۆڵێك كه بۆ ئه‌و نه‌نووسراوه. ئامانجی ژیان لای ئه‌و په‌ره‌دانه به‌خۆی، له‌و پێناوه‌دا هه‌ین له‌م دنیایه‌دا. مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌خۆیانه‌وه ده‌ترسن. هه‌ر ده‌ڵێی ته‌واو ئه‌ركه‌كانیان له‌بیركردووه: ئه‌و ئه‌ركه‌ی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به‌خۆی هه‌یه‌تی. بێگومان هه‌موان حه‌ز له كاری چاكه ده‌كه‌ن. ده‌ستكورت نان ده‌ده‌ن و خێر به سواڵكه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆحی خۆیان برسی و رووته. له نێو وه‌چه‌ی مرۆڤدا شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ناوی به جه‌رگ بوون. ره‌نگبێ هه‌رگیزیش به‌جه‌رگ نه‌بووبین. ترسی كۆمه‌ڵگه كه بنه‌مای ئه‌خلاقه، په‌نهانی ئایین كه ترسی خودایه: ئه‌مانه‌ن، ئه‌و دوو شته‌ی ئێمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
7-به‌ڵام به‌جه‌رگترینیشمان له خۆی ده‌ترسێت. پاشماوه‌ی پیسكردنی ژیانمان و ئه‌و ئاره‌زووه له ناخمان دایه. سزای ره‌تكردنه‌وه‌ی ویسته‌كانمانه ده‌یچێژین. ئه‌و هه‌وه‌سه‌ی هه‌وڵمان دا له نێوی به‌رین، ده‌ترنجێته سووچێكی سه‌رمانه‌وه و ژه‌هراویمان ده‌كات. جه‌سته‌مان تاكه یه‌ك جار گوناهـ ده‌كات و گوناهه‌كه‌ی كۆتایی دێت، چونكه چالاكی وه‌ك جۆرێكه له پاكبوونه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه جگه له تێگه‌یشتن له چێژ یاخود كه‌یفی په‌شیمانی هیچی تر نییه. رێگه‌ی له نێوبردنی هه‌وه‌سێك ملكه‌چكردنه بۆی. ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاری بیته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی یاسا بێ به‌زه‌ییه‌كان به ده‌رچوون له یاسا و ئاكار حسێبی كردوون، وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی تامه‌زرۆبوون بۆ ئه‌و شتانه‌ی قه‌ده‌غه كراون، رۆحت نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.
8-دواجار تێگه‌یشتم دوو جۆر ژن هه‌ن: ژنانی ئاسایی و ژنانێكی خۆش مه‌شره‌ب. ژنانی ئاسایی بریندارن. ئه‌گه‌ر به‌دوای رێداریی و شتی واوه‌یت، ئه‌و جۆره‌یان داوه‌تی ژه‌مێك خواردن ده‌كه‌یت. ژنانی جۆره‌كه‌ی تر زۆر جوانن. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌یه. به‌ویستی به‌گه‌نجده‌ركه‌وتنه‌وه خۆیان بۆیه ده‌كه‌ن. دایكێك ده ساڵ له كچه‌كه‌ی بچووكتر ده‌ركه‌وێت، ئه‌مه بۆ ئه‌و به‌سه.
9- ئه‌گه‌ر ژنێك دووباره شووی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌فره‌ت له مێرده‌كه‌ی پێشووی ده‌كات. ئه‌گه‌ر پیاوێك دووباره ژنی هێنایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ژنه‌كه‌ی یه‌كه‌می ده‌په‌رستێت. ژنان چانسی خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچی پیاوانن چانسی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه: https://oggito.com