هەوراز کاوە
دوای مۆندیالی 1990 – ئیتاڵیا، دێگۆ مارادۆنا به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده وزه به‌خشه‌كانەوە سزا درا بوو، به‌ڵام پێش مۆندیالی ساڵی 1994 – ئەمریکا، حكومه‌تی ئه‌مریكا، داوایان له فیفا كرد كه مارادۆنا بانگهێشت بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و مۆندیالە تا هانده‌ر و جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ، زیاتر بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئامادەبن، چونكه تۆپی پێ له ئه‌مریكا یاری یه‌كه‌م نییه، یاخود ناسراو نییه، هه‌روه‌ها دێگۆ به‌هۆی ناوبانگه‌كه‌یه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ده‌وری ئەم مۆندیالە كۆدەکاتەوە.
ئێمە مارادۆنامان دەوێت
سه‌ره‌تا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا بوو كه مارادۆنا به تایبه‌تی بانگ بكات، بۆیه سه‌رانی فیفا پێیان وتبوون ناوی دیكه‌ی وه‌ك: زیكۆ و ڕۆماریۆ و ئه‌وانی دیكه باشترە، چونکە مارادۆنا قه‌ڵه‌و بووه و چیتر یاری تۆپی پێی پێ ناكرێت، باشتره پێشنیاری ئه‌ستێره‌ی دیكه بكه‌ن، نه‌ك مارادۆنا، به‌ڵام ئه‌مریكا ڕ‌تیكرده‌وه و ڕایگه‌یاند؛ ئێمه مارادۆنامان ده‌وێت، گرنگ نییه چی ڕووده‌دات!.
بۆیه كاتێك ئه‌مریكا داوا ده‌كات، ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندبن، دواتر فیفا داوا له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین ده‌كات، بانگهێشتی مارادۆنا بكه‌نه‌وه بۆ ریزی هەڵبژاردەی تانگۆ، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنێك له نێوان فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتیندا ئه‌نجامدرا، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی مارادۆنا بكه‌ن، به به‌كارهێنانی مادده‌ی ستیرۆید و ده‌رزی قه‌ده‌غه‌كراو، كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی ناوبراویان ده‌دا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیاندا له‌كاتی یارییه‌كاندا هیچ جۆره پشكنینێك، بۆ دێگۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، بۆ دیاریكردنی مادده‌ی ستیرۆید، بۆیه ناوبراو ڕازی بوو به‌شداری مۆندیال بكاته‌وه.
بەشداریی کرد، بەڵام
دواجار مارادۆنا بەشداریی مۆندیالی 1994 – ی کرد، دوو یاری یه‌كه‌می به هێمنی ئه‌نجامدا، كه‌چی له یاری سێیه‌مدا بە قێزەونترین رەفتار خیانه‌تییان لێ‌كرد، ئه‌وان مارادۆنایان له چوارچێوه‌یه‌كدا دانا و پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێنه‌كه‌یان، دواتر له یارییه‌كه‌ی نایجیریا و ئەرجەنتیندا، په‌رستارێك چووه نێو یاریگاكه و مارادۆنای هێنایه ده‌رەوه، دواتر بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە به زۆرەملێ تاقیكردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی بۆ كرا، خراپترین وێنه‌یان پێشاندا كه ئه‌و فێڵبازێكی ئالووده بووی ستیرۆیده، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س بوو دێگۆ له پاڵه‌وانێتییه‌كه دووربخرێته‌وه، ڕە‌نگه زۆر كه‌س ئه‌مه نه‌زانن، بەڵام هۆكاره‌كان شاردراوه نین، هۆکاری سەرەکی ئەوەی مارادۆنا به‌و ده‌رده برا، ئەوەبوو مارادۆنا لایه‌نگری حکومەتی كوبا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ڤیدڵ كاسترۆ بوو.
مێسی ناتوانێت یه‌ك وشه له‌سه‌ر هیچ كه‌موكورتییه‌كی تۆپی پێی ئه‌مریكای ڕێكخه‌رانی مۆندیالی 2026 بڵێت
پاش دوورخرانه‌وه‌کەی، مارادۆنا ده‌ركه‌وتوو و وتی: (به‌ڵێنم به كچه‌كانم دا كه نه‌گریم، به‌ڵام به‌داخه‌وه فریودرام).
ئه‌وه‌تا دواجار مارسێلۆ بێلسا-ی ئه‌رجه‌نتینی هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر ئه‌م كوپا ئه‌مریكایه‌ی ئەمریکا و ته‌واوی خراپه‌كارییه‌كانی لێپرسراوانی خوله‌كەی ئاشكرا كرد، ئەو پێی وتین خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌هلی تۆپی پێ نین، هه‌روه‌ها هه‌موو شتێك له یاریگا‌دا باشه، بەڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاکان ته‌واوی شته‌كان وه‌كو سه‌رده‌می فاشستی مۆسۆلۆنی وان و له پشتیانه‌وه هیچی تێدا نییه.
ئه‌مریكا له‌ڕووی تۆپی پێ و ئیداره‌دانی یارییه‌كه‌وە به مانای وشه داڕزاون، چونكه هه‌موو شتێك له ده‌ستی سه‌رمایه‌داره چاو چنۆكه‌كاندایه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو قوربانی بن، بۆ گیرفانیان له ڕێگه‌ی میدیاوه هه‌موو شتێكیان قورغ كردووه، یان به ته‌واوی فێڵیان له چاوی هه‌مووان كردووه كه چه‌نده گه‌وره‌ن و ده‌یانه‌وێت پێشه‌نگ بن.
لەڕێگای لیۆ وە دەیکەن
ئێستا مێسی له‌وێیه، ئه‌و كوڕی ئه‌رجه‌نتین و نه‌وه‌ی گیڤارا و دێگۆیه، ئه‌وه‌ی ئەمریکا به سیاسه‌تی شه‌ڕەنگێزی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بۆی نه‌كرا، ئێستا ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی لیۆ وه بیکەن، سه‌ره‌تا لیۆ وه‌كو فریودراوێك به سامان و پاره‌ی زۆر مه‌ستكراوه، ته‌نانه‌ت ناتوانێت یه‌ك وشه له‌سه‌ر هیچ كه‌موكورتییه‌كی تۆپی پێی ئه‌مریكای ڕێكخه‌رانی مۆندیالی 2026 بڵێت، به دڵنیایی هه‌رچیه‌ك بڵێت هاوشێوه‌ی ئه‌كته‌ری كۆمیدیا چارلی چاپلن سه‌رمایه‌كه‌ی بلۆك ده‌كه‌ن و به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌ینێرنه‌وه بۆینس ئایرس.
ڕە‌نگه ده‌یان جار ئه‌م جۆره پلانانه دژی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام قۆناغی پیشه‌گه‌ریی ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مارادۆنا جیاوازە، چونكه ئه‌مڕۆ بینه‌ری تۆپی پێ به‌هۆی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسه ئازاده‌كانەوە به گژ هه‌موو ئه‌وانەدا ده‌چنه‌وه، بیانه‌وێت ڕۆناڵدۆ بخه‌ن، به‌یه‌ك چركه پلانه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌زانن ڕاستی بابه‌ته‌كان كامه‌یه، بۆیه ئه‌وه ئێمه‌ین شه‌رعییه‌ت به ڕۆناڵدۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وه تۆپه ئه‌وی كردۆته پۆپ، نه‌ك پیپسی و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها ده‌كرێت هه‌موو شه‌ڕی ئه‌و بكه‌ن، چونكه سه‌رجه‌میان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ناوی ڕۆناڵدۆ ببنه پاڵه‌وانی میدیاكان، ئه‌و یاخییه، ده‌كرێت نموونه‌ی باڵای یاخییه‌كان بێت، چونكه مرۆڤی سه‌ركێش هه‌میشه ده‌بێت زۆرترین تیری تێ بسره‌وێنرێت، نه‌ك ستایش بكرێت.
پێم وایه ڕۆناڵدۆ نیوه‌ی تۆپی پێی ئازاد كردووه، یاخود نیوه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه،
زۆر ده‌مێكه خۆی له ده‌سته مۆیی شێوێنه‌رانی تۆپی پێ ڕزگار كردووه، بۆیه پێویسته هه‌موو ستاره‌كان له‌سه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكا قسه بكه‌ن، ئه‌و ده‌مێكه فیتنه بۆ تۆپی پێ هاوشێوه‌ی سیاسه‌ت دروست ده‌كات، به‌ڵام دێگۆ و ڕۆناڵدۆ و بێلسه‌كان ناهێڵن ئه‌م شه‌یتانه زیانی پێ بگه‌یه‌نێت.