سەرەخۆشی

09:56 - 2022-06-23
کوردستان
599 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو شەفیقە

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (شەفیقە عومەر فەقێ عەلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
كۆچكردوو خاتوو (شەفیقە) خانمێكی بەهەڵوێست و لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر و هاوسەری بەڕێز لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆك عەشیرەتی رۆغزایی بوو.
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت. خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بە خۆتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان