پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان

08:23 - 2024-07-25
کوردستان
262 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان سەركردایەتی و هەڵسورڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان

لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە خۆتان و هەڵسوڕاو و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە خەڵكی كوردستان ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمرانی و خزمەت زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان کە پێمان وایە ئەمە ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەکانی کوردستانە.

لە كۆتاییدا جەخت لە هاوبەشی و پێكەوەیی هەموو  هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە، بە ئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی ئەلنگارییەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی.

جارێکی تر پیرۆزە

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #بزووتنەوەی گۆڕان

بابەتە پەیوەندیدارەکان