ئارۆ سەنگەر
ئیلینا سڤیتۆلینای ئه‌ستێره‌ی جیهانی تێنسی سه‌رزه‌وی ئۆكراین به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی وڵاته‌كه‌ی پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت له یارییه‌كه‌ی دووركه‌وتۆته‌وه رۆڵێكی تر ده‌گێڕێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی پێی دراوه.
ئه‌و كچه یاریزانه كه ساڵی 2017 سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی جیهان ئه‌گه‌ر له پێشوو خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوه گه‌وره‌كانی هه‌بووبێت، ئێستا هه‌موو هیوایه‌كی بینینه‌وه‌ی نه‌نكه ته‌مه‌ن 80 ساڵه‌كه‌یه‌تی كه له شاری ئۆدیسای سه‌ر ده‌ریای ره‌ش به‌هۆی جه‌نگی روسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان گیری خواردوه.
ئه‌و كچه یاریزانه 27 ساڵه دوای ماوه‌یه‌ك له جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له تێنسی سه‌رزه‌وی دووركه‌وتۆته‌وه‌و ئێستاش به هاوڕێیه‌تی ئه‌ندری شیڤچینكۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن زیلینسكی سه‌رۆكی وڵاته‌وه كراون به باڵیۆزی كۆمه‌ڵه‌ی یونایتد 24.
سه‌رۆكی ئۆكراین ئه‌و كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌ی دروست كردوه كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریه بۆ پاڵپشتی ئۆكرانیا تا له رێگه‌یه‌وه پێداویستیه‌كانی وڵات پڕ بكه‌نه‌وه له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپاسی روسیا كه ئه‌و داهاته زیاتر بۆ لابردنی مین و یارمه‌تی ته‌ندروستی دروستكردنه‌وه‌ی بیناكان به‌كاردێت كه جه‌نگی وێرانی كردون.
سڤیتۆلینا هه‌رچه‌نده دووگیانه و مانگی 10ی ئه‌مساڵ به هاوڕێیه‌تی گایل مۆنفیسی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كه‌م منداڵ، به‌ڵام له كاره‌كه‌ی وه‌كو باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه و وه‌كو خۆشی رایگه‌یاندوه هه‌واڵی خۆشی بوون به دایك له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێی له ترسی سه‌لامه‌تی خێزانه‌كه‌ی له ئۆكراین تێكه‌ڵاو بووه.
دایك و باوك و براكه‌ی سڤیتۆلینا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگ سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی ئۆكراین جێبهێڵن، به‌ڵام نه‌نگی و مامی و ته‌واوی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌ی له شاری ئۆدیسا ماونه‌ته‌وه كه گۆشه‌گیر بووه‌و له وڵاته‌كه دابڕاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئابڵه‌قه‌ری روسیا نا، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كییه‌ڤ چوارده‌وری ئه‌و شاره‌ی مینرێژ كردوه وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ.
سڤیتۆلینا كه ساڵی 2019 گه‌یشتۆته قۆناغی پێش كۆتایی ویمبڵدۆن و فلاشینگ میدۆوز ئاماژه‌ی به‌وه داوه نه‌نكی كه ته‌مه‌نی 80 ساڵه له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی له دۆخێكی خراپ ده‌ژین چونكه پێشتر له ساڵی 1941 بینه‌ری هێرشی نازیه‌كان بوون بۆ سه‌ر شاره‌كه‌یان بۆیه زۆر قورسه ئێستا جه‌نگێكی تر له شاره‌كه ده‌بیننه‌وه.
ئه‌و كچه یاریزانه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ژیان له ژێرزه‌مین كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی، بۆیه هاورێكانی به پێی توانا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
سڤیتۆلینا ساڵانێكی زۆره به‌هۆی وه‌رزشه‌كه‌ی له ئۆكراین ناژی، به‌ڵام وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێداوه ساڵانه 3 بۆ 4 جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و هیچ هه‌ستێك له جیهاندا هێنده‌ی هه‌ستی دانیشتن له‌سه‌ر خاكی نیشتمان خۆش نییه.
ئیلینا راشیگه‌یاندوه ئه‌ستێره‌كانی وڵاته‌كه‌ن ئاماده‌ن بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك و رایگه‌یاند ئه‌و وه‌كو سێرجی ستاخۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی تێنس و راهێنه‌ری یانه‌ی شیریف ناتوانێت ببێت به سه‌رباز و بجه‌نگێت، به‌ڵام ئاماده‌یه له رێگه‌ی كاره نوێیه‌كه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدات.
راشیگه‌یاند چه‌ندین هاوڕێی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئۆكراین و چه‌كیان هه‌ڵگرتوه و ئه‌ویش له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یونایتد 24 هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و كه‌سانه و منداڵان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌رچه‌نده رۆڵی بچووكه به‌ڵام به‌هیوایه بتوانێت كه‌مێك جیاوازی دروست بكات.
ئه‌و كچه یاریزانه كه 16 نازناوی بردۆته‌وه دوپاتی كرده‌وه هه‌ست به شانازیه‌كی زۆر ده‌كات كه ده‌توانێت یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدات و راشیگه‌یاند له داهاتوویه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ شیڤچینكۆ ئه‌و بۆنه خێرخوازییانه راده‌گه‌یه‌نین كه له رێگه‌یه‌وه یارمه‌تی كۆده‌كه‌نه‌وه.