یاریزانێکی پیشەگەری کورد سەردانی قوباد تاڵەبانی کرد

11:21 - 2022-06-23
وەرزش
600 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیی لە یاریزانی پیشەگەری کورد و ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق، شێرکۆ کەریم کرد.

لە بارەی سەردانەکەوە قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: 
هەرچەند وەرزشوانێک یان هونەرمەندێکی کوردی پیشەگەر دەبینم هێندەی تر ئومێدم زیاتر دەبێت لەوەی رۆژێک بتوانین وەرزش و هونەر بەپیشە بکەین و کوردیش هاوشێوەی میللەتانی تر خاوەنی ئەستێرەی خۆیان بن.
یاریزانی پیشەگەری کورد و ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، شێرکۆ کەریم بەسەردانیکردنی دڵخۆشی کردم.
بە ئەستێرەکردنی گەنجانمان یەکێکە لە خەمە سەرەکییەکانی ئێمە و بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین لە هاندانی کەرتی تایبەت بۆ کاری وەبەرهێنان لە وەرزشدا.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان