تاکو ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا نەدراوە و داوا دەکرێت هاووڵاتیان قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.
لەوباریەوە ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند: تاکو ئێستا هیچ بڕیارێك سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا نییە.
هەروەها وتیشی: لای خۆیانەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوایان كردووە ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا درێژ بكرێتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری لێخۆشبوونەكە سوودێكی باشی هەبووە و لە مانگی حەوتدا 37 ملیار دینار داهات و قەرز گەڕێنراوەتەوە.