ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
نووسه‌ر زۆر به‌جوانی توانییویه‌تی باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ش بكات، كه ئه‌مجۆره مندڵانه تووشی ده‌بن، له ئه‌نجامی ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی كه كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵیان ده‌كات. هه‌ر له زاری ئاركادیییه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر له منداڵیشـه‌وه به‌و جۆره بووم، هه‌ر قوتابییه‌ك نمره‌ی زۆرتری له خۆم بهێنایه، رقم لێدبووه‌وه؟ یا له وه‌رزشدا له پێشمه‌وه بوایه، ئیدی نه‌مده‌دوان! وه‌نه‌بێت ئێره‌ییم پێ بردبێت،به‌ڵكو خوو خده‌ی خۆم به‌و شێوه‌یه بوو.ل 147 به‌رگی یه‌كه‌م.
من زۆر رۆمان و كتێبی زانستیم له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیی و حاڵه‌تی ده‌روونی منداڵی ناشه‌رعییه‌وه خوێندۆته‌وه، به‌ڵام هیچ كامیان هێنده‌ی ئه‌م رۆمانه، وه‌سفی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی بۆ نه‌كردووم كه منداڵی ناشه‌رعی هه‌یه‌تی. به‌ڕاستی چیرۆكی پڕ ئازاری ئاركادی، زۆر كاری تێ‌كردم و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی منداڵی ناشه‌رعی بۆخستمه‌ڕوو.
قومار
بابه‌تێكی گرنگی تر مه‌سه‌له‌ی قوماره. دیاره ئه‌م پرسه‌ش له زۆر رۆمانی تری‌دا باسیكردووه، هۆكاری ئه‌م گرنگی پێدانه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه دۆستۆیڤسكی خۆی زۆر حه‌زی به قوماركردن بووه.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
قومارچی له‌و كاته ناسكه‌دا له خۆی ده‌پرسێت، ئاخۆ به‌شداربم یان بكشێمه‌وه؟ چونكه ته‌نها له‌و ساته‌دا كاره‌كه له‌ده‌ستی خۆیدایه، تا ئه‌وكاته‌ش دڵی به خێرایی لێنادات، ئه‌و دڵه كوته‌یه‌ش جۆرێك جێژی تێدایه، فره‌ی پێناچێت و ئه‌و راراییه دڵت قورس ده‌كات، هه‌روه‌كو كوێر بوون، كوێر ده‌بیت. ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت و بێ ئاگایانه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر ده‌ستت بجووڵێنێت، وه‌ره‌قه‌یه‌ك راده‌كێشیت! لێره‌دا خۆت یه‌كلاییكردۆته‌وه و بڕیاره‌كه‌ت داوه‌و بڕه پاره‌ی خۆت داده‌نێیت، ئیدی گۆڕانیش به‌سه‌ر هه‌سته‌كانتا دێت.ل 75 به‌رگی یه‌كه‌م.
له شوێنێكی تریشدا زیاتر وه‌سفی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كه‌ی كه‌سی قومارچی ده‌كات و ده‌ڵێت:
هه‌موو به‌یانییه‌ك دوای بردنه سه‌ری شه‌وه‌كه‌ی به قوماره‌وه به خۆمم ده‌گوت: من بۆ پاره بردنه‌وه قومار ناكه‌م و ته‌نیا چێژ له قوماره‌كه خۆی ده‌بینم، من حه‌زم له بردنه‌وه‌ی قوماره‌كه خۆیه‌تیی و حه‌زم له له بردنه‌وه‌ی پاره‌كه نییه و حه‌زم له رێكه‌وته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانه و حه‌زم به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌كه‌ی قومار نییه! حه‌زم له سه‌ركێشی و په‌رۆشییه‌كانه و ئاله‌م قسه قۆرانه. ئاخر خۆ منیش زۆر پێویستیم به پاره هه‌بوو. ل،12 به‌رگی دووه‌م.
شه‌ڕه‌نگێزی و چاكه‌خوازی
وه‌كو هه‌موو رۆمانه‌كانی تری، مه‌سه‌له‌ی « شه‌ڕه‌نگێزی و چاكه‌خوازی» پانتایی باشی رۆمانه‌كه داگیر ده‌كات و له زاری پاڵه‌وانه‌كانه‌وه، نووسه‌ر قسه‌ی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات.
دواتریش نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان، باسی گۆڕینی تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه‌وه، زۆرجار مرۆڤ به‌هۆی نه‌زانیننه‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌بێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا، ئه‌م بۆچوونه خراپانه‌ی ده‌گۆڕێت.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ربخه‌م كه چۆناو چۆن بوو بیروڕایه‌كانم له نێوان تێگه‌شتم بۆ چه‌مكه‌كانی « خێر و شه‌ڕ» گۆڕان، دواجار ئه‌وه سۆز بوو كه منی رزگار كرد، به‌هۆی سۆزی خۆمه‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی بیرم له خوشك و دایكم ده‌كرده‌وه، گه‌یشتبوومه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌مه‌ی من ده‌یكه‌م، كارێكی خراپ و شه‌ڕانییه و هیچ خێرێكی تێدا نییه. ل36 به‌رگی دووه‌م.
له هه‌مووشی گرنگتر كاتێك باسی چیرۆكی « ماكسڤۆمیچ» ده‌كات، به‌ته‌واوه‌تی باسی ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌كات. كاتێك ئه‌م پیاوه كێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا ده‌بێت، دواجاریش به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. ماكسڤۆمیچ به‌وه‌ش وازناهێنێت، به‌ڵكه ژن و منداڵه‌كانیشی له ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كات، چونكه پێشتر ئه‌م پیاوه قه‌رزاری بووه. به‌وشێوه‌یه ژن و منداڵی پیاوه‌كه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژین و ته‌واوی ژیانیان تێكده‌چێت و زۆربه‌ی منداڵه‌كان له برسێتی و نه‌خۆشیدا، گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیش زۆر دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و زۆرجاریش تكای لێده‌كه‌ن، كه واز له‌و ژن و منداڵه داماوه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له خراپه‌كاریی و هیچ سۆزی ناجووڵێت. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ته‌واوی بۆچوونی ده‌گۆڕێت، كاتێك هه‌ست به ئازاری ویژدان ده‌كات،به‌رامبه‌ر به‌م خێزانه، هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه هان ده‌دات كه ئه‌و ژنه لێیخۆشبێت و ببێته هاوسه‌ری، ئه‌ویش ئاماده‌یه هه‌موو سامانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌و بكات، ئه‌ویش له كۆتاییدا رازی ده‌بێت.
نووسه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌وه ئه‌و په‌یامه گرنگه‌ی به خوێنه‌ر داوه، كه هیچ كاتێك بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سوودی بۆ مرۆڤ نابێت، به‌ڵكه زیانی هه‌یه. له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌رج نییه مرۆڤه‌كان هه‌تا كۆتایی ژیانیان هه‌ر له شه‌ڕه‌نگێزیی به‌رده‌وام بن، به‌ڵكه هیوای گۆڕان له‌ناویاندا هه‌ر ده‌مێنێت. پاشانیش هه‌روه‌كو له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
هه‌رگیز ره‌وشتی چه‌وت، به توندوتیژیی راست نه‌كراوه‌ته‌وه ل 39به‌رگی 2
ده‌روونناسی
وه‌كو هه‌موو رۆمانه‌كانی تری، بابه‌تی ده‌روونناسی ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی كه‌سایه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كه ده‌كات و هه‌ڵسووكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌ر رووداو و كێشه‌كان ده‌رده‌خات.
له‌م رۆمانه‌شدا زۆر قسه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه فرۆیدا ناوی لێناوه « ژیان دۆستی و مه‌رگدۆستی» و جه‌نگی « من و منی باڵا» ی ناخی مرۆڤ ده‌كات. به‌تایبه‌تی كاتێك باسی ئه‌و ره‌وشه ده‌روونییه خراپه‌ی ڤرسیلۆڤ ده‌كات و له زاری خۆیه‌وه ده‌ڵێت:
هه‌ر ده‌ڵێی « خۆ» مێكی تر، به ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه، منیش پیاوێكی ژیر و مامناوه‌ندم، به‌ڵام ئه‌و خۆمه‌ی ته‌نیشتم، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی مه‌حاڵ بكات!یان كارێكی سووك و هیچ بكات. له‌پڕێكدا ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی ، نا… ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم نییه و ئه‌وه خۆمم ده‌مه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌م! بێ ویستی خۆم، ده‌مه‌وێت كارێك بكه‌م، كه به‌هه‌موو هێز و توانای خۆم، دژی هه‌مان ئه‌و كاره‌م!.ل365، به‌رگی دووه‌م.
پێكه‌نین
بابه‌تێكی تر كه له‌م رۆمانه‌دا باسی لێوه ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی پێكه‌نینه. به‌ڕاستی به‌شێوه‌یه‌كی فكریی قووڵ وه‌كو ده‌روونناسێكی شاره‌زا قسه‌ی له‌باره‌ی پێكه‌نینه‌وه كردووه.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
باشترین پێوه‌ر بۆ ناسینی ده‌روونی مرۆڤ ، پێكه‌نینیه‌تی، ئێوه له پێكه‌نینی مناڵان بڕوانن، زۆرینه‌یان به جوانی پێده‌كه‌نن، هه‌ربۆیه كه‌سیش ناتوانێت به‌رامبه‌ر قه‌شه‌نگی پێكه‌نینی مناڵان خۆی بگرێت و خۆشیانی نه‌وێت! پێكه‌نینی مناڵان، نیگا و تیشكی به‌هه‌شتن، ئه‌وانیش مژده‌به‌خشی ده‌روون پاكیی دواجاری مرۆڤ.ل 125
– من وای ده‌بینم كه پێكه‌نینیش بڕێك ناشیرینی مرۆڤ ده‌رده‌خات، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به جوان لێی ناڕوانرێت.
– له‌ڕاستیدا پێكه‌نین له‌و كارانه نییه كه مرۆڤ راهێنانی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ئه‌ویش به‌هره‌یه و خوا ده‌یبه‌خشێت و ده‌ستی كه‌سه‌كه خۆی تێدا نییه، تاكو به جوانی پێبكه‌نیت و ته‌نیا په‌روه‌رده‌ی دروستی مرۆڤه‌كه خۆی ، پێكه‌نینی راست ده‌كاته‌وه! بڕێكیش پێكه‌نینان په‌رده له‌سه‌ر ده‌روونیان لا ده‌دات و دیوی ناوه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یان ده‌خاته‌ڕوو! ئاخر پێكه‌نینیش پێویستی به رووه راسته‌كه‌ی مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی! ل125،123.به‌رگی دووه‌م
فره‌ده‌نگی
یه‌كێك له سیما سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌كنیكی نووسینی رۆمان لای دۆستۆیڤسكی، مه‌سه‌له‌ی فره‌ده‌نگییه. لێره‌دا نووسه‌ر به‌تایبه‌تی له‌م رۆمانه‌دا زۆر به‌جوانی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ی به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی « پاره« ده‌كات.
پاره
راسته له زۆر رۆمانی تری‌دا، باسی مه‌سه‌له‌ی پاره‌ی كردووه، به‌ڵام له هیچ رۆمانێكیدا، به‌و شێوه قووڵه، هه‌وڵی پێناسه‌كردنی پاره‌ی نه‌داوه. له زاری پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌وه ده‌ڵێت:
گومانی تێدانییه كه پاره هێزێكی له بن نه‌هاتووه، به‌ڵام به جۆرێك له جۆره‌كان یه‌كسانی و هاوواتابوونیش به‌رهه‌م دێنێت! ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بوو كه من له شاری مۆسكۆ پێی گه‌یشتبووم.ل 149
دواتریش باسی كاریگه‌ری پاره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وكاتی روسیاوه ده‌كات، كه ئیتر ورده ورده كۆمه‌ڵگه‌ی روسیا له قۆناغی ئه‌رستۆكراتییه‌وه به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری هه‌نگاو ده‌نێت و پاره‌ش هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنێت. دووباره له زاری پاڵه‌وانه‌كه‌وه نووسه‌ر ده‌ڵێت:
شتی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌سه‌كه خۆیه‌تیی و ئه‌و سامانه‌ی كه هه‌یه‌تی، من ده‌توانم به‌و سامانه له 10 ساڵێكدا وا بكه‌م كه ناوم له هه‌موو روسیادا ده‌نگ بداته‌وه! تۆڵه له هه‌مووانیش ده‌كه‌مه‌وه، ئیدی پێویستیم به‌و شتانه‌ی تر نییه.ل 279 به‌رگی دووه‌م.
به‌ڵام پاشان له زاری پاڵه‌وانێكی تره‌وه كه ئه‌ویش ماكار ئیڤانۆڤیچ باوكی ئاركادییه، باسی لایه‌نی نێگه‌تیفی و خراپی پاره ده‌كات، به‌مه‌ش دووباره ره‌گه‌زی « فره‌ده‌نگی» هێناوه‌ته‌وه ناو رۆمانه‌كه‌ی. له زاری ماكارۆڤیچیه‌وه ده‌ڵێت:
پاره خوا نییه، به‌ڵام نیمچه خوایه‌كه! پاره‌یه‌ش هه‌ڵنه‌ر و كێشه‌یه‌كی فره‌مه‌زنه بۆ مرۆڤ.ل 172، به‌رگی دووه‌م.
واته لێره‌دا نووسه‌ر پاره وه‌كو كێشه‌یه‌ك بۆ مرۆڤ داده‌نێت نه‌ك رێگاچاره، ئه‌مه‌ش دژی بۆچوونه‌كه‌ی پێشووتریه‌تی.
زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌م، كه ئه‌م رۆمانه زۆر له رۆمانی «گه‌مژه«ه‌وه نزیكه به‌تایبه‌تی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی، بۆ نموونه كه‌سایه‌تی ئاركادیی و میشیكین له زۆر شوێندا له‌یه‌كترییه‌وه نزیكه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سه‌ركێشی و گوێ نه‌دان به ده‌ورووبه‌ر. راسته چیرۆكه‌كانیان جیاوازن، به‌ڵام له‌رووی كه‌سایه‌تییه زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكن. هه‌روه‌ها له‌ڕووی شێوازی نووسینیشه‌وه زۆر له یه‌كترییه‌وه نزیكن، چونكه هه‌ردووكیان به‌شێوه‌ی بیره‌وه‌ری نووسراون.
دوا قسه:
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دۆستۆیڤسكی چ له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و شێوازی نووسینیشه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی و جوانی زۆری تێدایه، به‌یه‌كێكیش له كاره گرنگ و جوانه‌كانی داده‌نرێت.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له كاك جه‌وهه‌ر مه‌حمود داراغا بكه‌ین و هیوای له‌شساخی و كاری جوانتری بۆ ده‌خوازین.