بڕیارە چەندهەفتەیەکی تر، دەنگ بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بدرێت و فراکسیۆنی یەکێتی بە مەرج دەنگ بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەدات.
لەو بارەیەوە سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق بە دیجیتاڵ میدیای کوردستانی نوێی راگەیاند: فراکسیۆنی یەکێتی بە مەرج دەنگ بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات و بەشێک لە مەرجەکانیش بریتین لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی مادەی 140 و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی قیادەی سەورەی سەردەمی حکومەتی بەعس. هەروەها بە رەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی نوێ لە عیراق، یەکێکی ترە لە مەرجەکانی فراکسیۆنی یەکێتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لایەنە سونەکانی عیراق، مەحمود مەشهەدانیان وەک کاندیدی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناساند.