بەناوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز رێبوار تەها دەکەین، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک.
دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ مەسەلەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و هاوسەنگی سیاسی و ئیداریی لە پارێزگاکە.
دڵنیاین لەوەی کە پارێزگار پارێزەری راگرتن و جێبەجێکردنی یاسا دەبێت لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکان و بۆ بەرەوپێشبردنی پارێزگاکە لە قۆناغەکانی ئایندەدا.
هیوادارین بەدەستبەکاربوونی بەڕێز پارێزگار قۆناغێکی نوێ لە خزمەت و ئاوەدانی لە کەرکوک دەستپێبکات و بتوانرێت شوێنەواری فەرامۆشکردنی ئیرادەی راستەقینەی کەرکوکییەکان نەهێلدرێت، بێگومان هەر ئەوەشتان لێ چاوەڕوان دەکرێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
15ی ئابی 2024