بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەری دێرین خارە سەید مەجید گردعازەبانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (خارە سەید مەجید گردعازەبانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
خارە سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەرێکی گەورە و قارەمان بوو، پیاوێکی ناسراو و خاوەن هەڵوێست بوو، هەمیشە لە ریزی کوردایەتی بووە و داکۆکی لە مافی گەلەکەی کردووە، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە ماندوونەناسە.
بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی خارە سەید مەجید پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی دەکەم، ئاواتەخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی