״عیراق گەنم هاوردە ناكات״

11:07 - 2022-06-27
ئابووری
573 جار خوێندراوەتەوە

 رێكخراوی خۆراكی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو)پێشبینی دەكات، ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لە عیراق پێداویستیی ناوخۆ پڕ بكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی رێكخراوەكە، چاوەڕوان دەكرێت لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی  گەنم لە عیراق بگاتە چوار ملیۆن تۆن، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو عیراق ملیۆنێك و 500 هەزار تۆن گەنمی هاوردە كردووە و ساڵی پێشووتریش ئەو بڕە بریتی بووە لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم.
ئاماژەی بەوەشداوە: پێشبینی ناكرێت لە مساڵدا هیچ بڕە جۆیەك لەلایەن عیراقەوە هاوردە بكرێت، هەروەك چۆن لە چەند ساڵی رابردووشدا ئەو جۆرە دانەوێڵەیە لەلایەن بەغداوە هاوردە نەكراوە.
هاوكات روونیکردۆتەوە: پێشبینی دەكرێت لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی جۆ لە عیراق بگاتە 500 هەزار تۆن، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو بڕی 300 هەزار تۆن بەرهەمهاتبوو.

# گەنم

بابەتە پەیوەندیدارەکان