قوباد تاڵەبانی: کێشەی رۆتین چارەسەر دەكەین

11:22 - 2022-06-27
کوردستان
563 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە و پێیڕاگەیاندن لە ماوەیەكی نزیكدا چارەسەری كێشەی رۆتین و ئەو گرفتانە دەكەن كە رووبەڕووی وەبەرهێنەران دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران، بەدواداچوونی كرد بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی وەبەرهێنەران كە لەكاتی وەرگرتنی پڕۆژەیەكدا رووبەڕوویان دەبێتەوە و بەڵێنی پێدان كە پلانیان هەیە لە ماوەیەكی كورتدا لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وەبەرهێنەران و كەمكردنەوەی رۆتین.
قوباد تاڵەبانی، پشتگیریی خۆی بۆ وەبەرهێنەران دووپاتكردەوە و جەختیكردەوە «بەهێزكردن و گەشەپێدانی كەرتی تایبەت ستراتیژی حكومەتی هەرێمە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئابووری و لەمڕووەوە بە هەموو تواناوە كاردەكەن زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنان بڕەخسێنن تا وەبەرهێنەران بە خەیاڵی ئاسوودەوە پڕۆژەكانیان جێبەجێ بكەن».

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان