خولێك بۆ پەرەپێدانی تواناكان لە میدیای نوێدا

11:28 - 2024-08-20
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

مەكتەبی رێكخستن بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی  هۆشیاریی ی.ن.ك خولێكی تایبەتی بەكارهێنانی سۆشیال میدیای بۆ ژمارەیەك لە كادرانی سنووری مەڵبەندی سلێمانی كردەوە.
لە خولەكەدا، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، باسی لە گرنگیی سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد، كە سەرچاوەیەكی گرنگی زانیارین و بوونەتە بەشێك لە ژیانی سیاسی، داواشیكرد هەڤاڵانی بەشدار خۆیان لەگەڵ پێشخستنەكانی میدیای نوێ بگونجێنن و بیخەنە خزمەت كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، كە یەكێتی-ش لە خزمەتی خەڵكدایە.
هەر لە رێوڕەسمەكەدا، سەركەوت زەكی، قسەی لەسەر گرنگی میدیای نوێ كرد بۆ هەڵمەتی بانگەشە و خولەكەش بەمەبەستی گرنگیدانە بە توانای كادران لە بوارەكانی ئەلیكترۆنی و بەرزكردنەوەی شارەزایی كادرانی ئۆرگانەكانی یەكێتی-یە.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان