د. یوسف گۆران: تەنها یەكێتی دەتوانێت حوكمڕانی لەهەرێم راستبكاتەوە

08:45 - 2024-08-20
کوردستان
106 جار خوێندراوەتەوە

د.یوسف گۆران ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ هەڤاڵانی سێكتەری حكومەت لەكۆیە بەئامادەبوونی د.تەحسین نامیق لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە كۆبووەوە،  وێڕای باسكردن لە گرنگی رۆڵی هەڤاڵانی یەكێتی لەنێو سێكتەری حكومەت، هانی سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكانیدا خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی كۆیە بكەن و وتی : "هەمیشە یەكێتی و رەوانشاد سەرۆك مام جەلال بایەخی تایبەتیان بە كۆیەداوە و وەك یەكێتی هەمیشە درێژەپێدەری ئەم سیاسەتە دەبین".

وتیشی، لەمەودوا یەكێتی بە كردار هەڵسەنگاندن بۆ كادرو لێپرسراوەكانی لەسەرجەم سێكتەرەكاندا دەكات.

سەبارەت بە رۆڵ گرنگی یەكێتی لە پرس و گۆڕانگارییە گرنگ و چارەنوسسازەكاندا لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، تەنها یەكێتی دەتوانێت سیاسەتی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستاندا راستبكاتەوە و بەهێزبوونی یەكێتی واتە بەهێزبوونی دیموكراسی، بەهێزبوونی كوردستانە.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان