لەتیف نێروەیی: یەكێتی ئامادەكاری زۆرباشی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە

10:23 - 2024-08-20
کوردستان
250 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەكێتی ئامادەكاری زۆر باشی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە، چونكە یەكێتی باوەڕی بە هەڵبژاردن هەیە و هەوڵی زۆریداوە تاكو هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
لەتیف نێروەیی وتیشی، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی گەورەی هەبووە كە ئامادەكاری هەڵبژاردن چوارچێوەیەكی یاسایی وەربگرێت ئەویش هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بوو، كە ئەمجارە هەڵبژاردن پاك و بێگەردبێت و بەشێوەیەی دیموكراسی بەڕێوەبچێت و هەر پارێزگایەك پشكی خۆی لە پەرلەمان وەربگرێت.
لە كۆتاییدا لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەكرد، هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتی بەرنامەی خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادەكردووە و وەك راگەیاندنی یەكێتی-ش بەرنامەی خۆی ئامادەكردووە و لەگەڵ دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامی خۆمان دەبێت كە بەرپرسیارانە و هێمنانە دەبێت تاكو زۆرترین دەنگدەر بچێتەسەر سندوقی دەنگدان، پەیامەكان دووردەبن لە بێزاركردنی هاووڵاتیان.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان