ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان زۆرترین رێژەی دەنگ لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان بەدەستدەهێنین و ئومێدمان بە جەماوەری خۆراگری گەلەكەمان هەیە.
وتیشی، خەڵكی هەرێمی كوردستان بە سیاسەتی ئێستای یەكێتی رازییە و هەوڵەكانمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی حكومەتێك دروستبكەین بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.
لە كۆتایشدا ئاسۆ مامەند وتی، چۆن پێش هەڵبژاردنەكانی كەركوك بەڵێنماندا سەركەوتنی گەورە تۆمار بكەین، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش یەكێتی سەركەوتنی گەورە تۆمار دەكات.