جووڵەپێکردنی دوو فەوجی سوپای عیراق، پێشمەرگە نیگەران دەکات

03:47 - 2022-06-27
کوردستان
526 جار خوێندراوەتەوە

هێزی پێشمەرگە نیگەرانی دەربڕی، سەبارەت بە جووڵەپێکردنی دوو فەوجی سوپای عیراق بەبێ هەماهەنگی لەگەڵیاندا لە ناوچەکانی قادر کەرەم و خورماتوو.
عەمید روکن عادل جەبار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند، ئەو سنوورەی کە هێزەکانی عیراقی تیادا جووڵە پێکراوە، هیچ هێزێکی جێگیری تێدا نییە، بۆیە بە پێی رێکەوتنی هەرێم و بەغدا، هەر ئۆپراسیۆنێک لە لایەن پێشمەرگە یان سوپای عیراقەوە دەبێت لایەنی بەرامبەر ئاگادار بکرێتەوە، یان دەبێت بە هاوبەشی بکرێت.
روونیشیکردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بەرەبەیانی 25ی حوزەیران لە باکووری خۆرهەڵاتی خورماتوو، سوپای عیراق وەزارەتی پێشمەرگەی ئاگادار نەکردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە هێزەکانی پێشمەرگە داوا لە دوو هێزەکەی عیراق دەکەن بگەڕێنەوە سنوورەکانی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان