بۆردی وەرزشیی یەکێتی پاڵەوانێکی بەسەر کردەوە

10:47 - 2022-06-27
وەرزش
416 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2022/6/27 لێپرسراوی بۆردی وەرزشیی (ی.ن.ک) خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە پاڵەوانێکی لەشجوانی کە لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی (iraq muscle show) npc دا بەشداریکردبوو.
پاڵەوانێتییەکە لە شاری سلێمانی بەبەشداری چەندین پاڵەوانی جیھانیی بەڕێوەچوو، بۆ زیاتر گرنگیدانیش بەپاڵەوانەکان و پشتگیریکردنیان بۆ سەرکەوتنی زیاتر و گەیشتنیان بە ترۆپکی دەستکەوتەکانیان، ئەمڕۆ قەڵغانی رێزلێنانی بۆردی وەرزشی درا بەپاڵەوان ئەنوەر نامیق کە پلەی دووەمیی لە باڵای 172 سم  بەدەستھێنابوو، ناوبراویش سوپاسی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی کرد بۆ گرنگیدانیان بەیاریزان و وەرزشکاران و پاڵەوانەکانی کوردستان.
راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان