ستران عەبدوڵڵا:
كەس ناتوانێت وەك یەكێتی، رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی راستبكاتەوە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی ی.ن.ك لە لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای كوردستانی نوێ، رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ گەڕانەوەی باڵانسی هێزە و كەس ناتوانێت وەك یەكێتی رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی راستبكاتەوە.
وتیشی: ئامادەكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پلەی یەكەم مەكتەبی هەڵبژاردن سازیكردووە و هەموو دامودەزگاكانی یەكێتی، هەموو ئۆرگانەكان و تێكۆشەرانی یەكێتی، لەژێر چەتری ئەو بەرنامەیەی مەكتەبی هەڵبژاردن خۆمان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئامادەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەڵبژاردنە بەنیسبەت یەكێتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە زۆر گرنگە، هەموو ئەو كەموكورتیانەی لە ئەزموونی حوكمڕانی و سیاسی و دامودەزگاكانماندا هەیە لە پەرلەمان و حكومەتدا هەیە، پێویستی بەباشترین رێگا هەیە بۆ چاككردنی و راستكردنەوەی و بۆ دروستكردنی باڵانسی سیاسی لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش بە بژاردەی هەڵبژاردن دەکرێت.
وتیشی: ئەو غیابەی كە یەكێتی لە چەند ساڵی رابردوودا هەیبوو، پڕنەكراوەتەوە و راستنەكراوەتەوە و كەسیش ناتوانێت وەك یەكێتی بكات و رێڕەوی چەوت راست بكاتەوە، یەكێتی ئەم ئەركە دەخاتەسەر شانی خۆی و خەڵكی كوردستانیش پشتگەرم بە رابردووی دێرینی یەكێتی و حزبەكەی سەرۆک مام جەلال، دەنگ دەدەن و هەموو ئەو چەوتیانەی لە حوكمڕانی كوردستاندا هەیە و رۆژانە دەیبینین وەك مووچە و خراپی ژیان و گوزەران چاكدەكرێت و پێشتریش هۆكارەكەی غیابی یەكێتی بووە.
جەختیشیكردەوە: یەكێتی، پشت بەخوا حكومەتی هەرێم بە دەستدەهێنێتەوە، بەهیممەتی خەڵكی كوردستان حوكمڕانیی داهاتوو یەكێتی دایدەمەزرێنێت، بۆ ئەوەی ئەو چەوتی و كەموكورتیانەی لەچەند ساڵی رابردوودا هەبووە، راستیان بكاتەوە.