رەفعەت عەبدوڵڵا: سیاسەتی ئێستای یەكێتی، سیاسەتە راستەقینەكەیە

12:13 - 2024-08-26
کوردستان
107 جار خوێندراوەتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا، رایدەگەیەنێت: سیاسەتی ئێستای یەكێتی، سیاسەتە راستەقینەكەیە و درێژە بە رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی.
رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بە هاوڕێیەتیی مامۆستا جوامێر ئەندامی ئەنجومەنی بەرژەوەندیی باڵای یەكێتی و دكتۆر میران محەمەد ئەندامی سەركردایەتی، كۆمیتەكانی پیرەمەگرون و دوكانی سنووری مەڵبەندی سلێمانی بەسەركردەوە.
لە كۆمیتەی دوكان، لەلایەن عەبدوڵڵا كانی بەردینی و مامۆستا حەمەئەمین شێروانی لێپرسراوی كۆمیتە و هەڤاڵانی سنوورەكە و لە كۆمیتەی پیرەمەگرونیش لەلایەن ئازاد محەمەد مستەفا لێپرسراوی كۆمیتە و هەڤاڵانەوە پێشوازیكران و لە كۆبوونەوەكاندا، رەفعەت عەبدوڵڵا باسی لە سیاسەتی ئێستای یەكێتی كرد كە سیاسەتە راستەقینەكەیە.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی یەكێتیش بۆ هەڵبژاردن، رەفعەت عەبدوڵڵا، وتی: یەكێتی، هەنگاوی زۆر باشی ناوە و دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنەدا بە سەركەوتنی گەورە بیسەلمێنین كە یەكێتی دەتوانێت رێڕەوی حوكمڕانی بگۆڕێت لە كوردستاندا.
پاشان، مامۆستا جوامێر، لەبارەی ئەركی نوێی رێكخراوەییەوە، مێژووی یەكێتی وەبیرهێنایەوە كە مێژوویەكی پڕ سەروەریی و شانازییە.
هەروەها، دكتۆر میران محەمەد، دڵنیایی بە ئامادەبووان و خەڵكی كوردستان دا كە یەكێتی دەیەوێت هەنگاوی گەورە بنێت، وتیشی: لەم هەڵبژاردنەدا بە هێز و دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان