د.یوسف گۆران: گۆڕانکاری بە حزبی بەئەزموون و هەڵقوڵاوی راستەقینەی نێو جەماوەر وەک یەکێتی دەکرێت

09:56 - 2024-08-26
کوردستان
117 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەیاوەری  دابان شەدەڵە و مامۆستا عەزیز، سەردانی مەڵبەندی ٢٤ رێکخستنی راپەرینی کرد و لەگەڵ کادیرانی یەکێتی لە تیمی حکومەت کۆبووەوە.

لەبەشیکی وتەکانیدا د.یوسف گۆران رونیکردەوە، کە گرنگە هەڤاڵانی یەکێتی لە تیمی حکومەت هاوشانی هەڤاڵانی ئۆرگانەکانی تری یەکێتی هاوکار و پاڵپشتبن بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی، گۆڕانکاری بە حزبی بەئەزمون و هەڵقوڵاوی راستەقینەی نێو جەماوەر وەک یەکێتی دەکرێت نەک بەو حزبە نوێیانەی لە سایەی حزبی تردا دروست بون و داڵدە دەدرێن.

د.یوسف گۆران، تەنها یەکێتی دەتوانێت گۆرانکاری راستەقینە لەسیستەمی حکومرانی هەرێمی کوردستاندا بکات و بەدڵنیایشەوە یەکیتی لەم هەڵبژاردنەدا رێرەوی حوکمرانی راست دەکاتەوە و بەکردار خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و  رابردووش شایەتی ئەوەدەدات کە یەکێتی لەحکومرانیدا هەمیشە خەمخۆر و داکۆکیکاری مافی هاوڵاتیان بووە.

لە کۆتایشدا هەڤاڵانی سێکتەری حکوومەت لە دەڤەری راپەرین دووپاتیان کردەوە بەهەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ راستکردنەوەی ریرەوی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان  لەرێگای سەرخستنی لیستی سەوزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان