له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی په‌تای كۆرۆنا قه‌یرانه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستپێكردوه‌و به‌هۆیه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوو ئیداره‌ی یانه‌كه چه‌ندین بڕیاری داوه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی خوان لاپۆرتاش وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه ئه‌ركی یه‌كه‌می ئیداره‌ی یانه‌كه‌بووه‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رج و قه‌رزه‌كانی یانه‌كه، به‌هۆی ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی یانه‌كه له میركاتۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتوه و مه‌یلیان زیاتر به‌لای ئه‌و بۆندانه‌یه كه بێ به‌رامبه‌رن.
بارسا قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره كه گه‌یشتۆته 1.3 ملیار یۆرۆ، به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی بڕیارێكی مێژوویی دا ئه‌ویش فرۆشتنی به‌شێك له كۆمپانیای یانه‌كه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكی مافی په‌خشی یارییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
هه‌ر به‌هۆی كێشه داراییه‌كان یانه‌كه بڕیاری دا كامپ ن‌و به‌كرێ بدات و هه‌نگاوی داهاتووشی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی یاریزانانه به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 كه یاسای ئیسپانیا رێگه‌ی ئه‌و كاره‌ی پێده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و یاریزانه‌كانیش رازی نه‌بن.
به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كان و به‌پێی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و یانه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری فرانكی دی یۆنگی یه‌كێك له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی و گلدانه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی كه بۆ وه‌رزی نوی 19 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت كه‌مێك له كێشه داراییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه یانه‌كه‌و هانده‌رانی ویستی گه‌وره‌یان له میركاتۆی هاوینه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت یانه‌كه‌یان ریزه‌كانی به چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیار به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كه ناتوانێت پارێزگاری له ئه‌ستێره‌كانی خۆشی بكات.
ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌یری رۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌كه یاخود گوێت له وته‌كانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه بووبێت، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌وه ناكرێت یانه‌ی بارسێلۆنا قه‌یرانی دارایی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی باس كردن له چه‌ندین ئه‌ستێره كه یانه‌كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دات.
بارسێلۆنا له‌م میركاتۆیه به گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزان گرێ دراوه كه به‌پێی وته‌كانی خودی لاپۆرتا یانه‌كه بۆندی له‌گه‌ڵ فرانك كیسێی ئه‌ستێره‌ی میلان و كریستیانسی ئه‌ستێره‌ی چێڵسی ئیمزا كردوه، به‌هۆی به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و یاسای یاری خاوێنی خولی ئیسپانیا نه‌یتوانیوه ئه‌و یاریزانانه وه‌كو یاریزانی نوێ تۆماربكات، بۆیه یانه‌كه بۆنده‌كه‌یانی رانه‌گه‌یاندوه.
ئه‌و دوو یاریزانه به‌بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه ده‌كه‌ن، كه‌چی یانه‌كه ناتوانێت به‌هۆی كێشه‌ی دارایی تۆماریان بكات، ئیتر نازانرێت چۆن ده‌توانێت بۆندی گه‌وره ئیمزا بكات كه رۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌كه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و 2 یاریزانه دیارترین ئه‌ستێره كه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن مونشنه كه یانه‌كه‌ی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لێی و بارسێلۆناش 2 بۆندی پێشكه‌ش كردوه كه دووه‌میان بڕه‌كه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ بوو.
ره‌نگه بارسا بتوانێت لیڤا بكڕێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دی یۆنگ بفرۆشێت، هه‌روه‌ها فرۆشتنی ئێم ئێل بی و به‌شێك له مافی په‌خشی یارییه‌كانی یانه‌كه ره‌نگه یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ ئیمزا كردنی چه‌ند بۆندێك.
به‌ڵام ئه‌و یاریزانانه‌ی به یانه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و باس له هاتنیان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دۆخی دارایی یانه‌كه ناگونجێن، ئه‌وه‌تا باس له‌وه ده‌كرێت بارسا ده‌یه‌وێت رافینیای ئه‌ستێره‌ی لیدز بكڕێت كه نرخه‌كه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆیه.
له پاڵ ئه‌وه‌ش بارسا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سیڤیا ده‌كات بۆ كڕینی جول كۆندی به‌رگریگار كه نرخی سه‌رو 60 ملیۆن یۆرۆیه‌وه‌و لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش راشكاوانه ویستی یانه‌كه‌ی بۆ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ بیرناردۆ سیلڤا راگه‌یاند كه نرخی سه‌رو 80 ملیۆن یۆرۆیه.
ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌و بۆندانه كۆبكه‌ینه‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یه‌وێت بیانكات ته‌نها بۆندی لیڤا و كۆندی و بیرناردۆ و رافینیها پاره‌كه‌ی 240 ملیۆن یۆرۆیه، باشه بارسا نه‌توانێت 2 یاریزانی بێ به‌رامبه‌ر به‌هۆی بناسێنێت، چۆن ده‌توانێت 240 ملیۆن یۆرۆ له كڕینی ئه‌و یاریزانانه خه‌رج بكات.
بارسێلۆنا ئێستا یانه‌یه‌كه كه قاسه‌كه‌ی به‌تاڵه، به‌ڵام ویستی هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه ویستی یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن پاره‌یه، ناشزانرێت هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی یانه‌كه راستیه بۆ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه یاخود هه‌وڵێكه بۆ فریودانی هانده‌رانی یانه‌كه كه به‌هۆی شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی وه‌رزی رابردوو زۆر له ئیداره‌ی یانه‌كه توڕه‌ن.