لە سلێمانی ناوەندی بازرگانی و خانەی نوێگەری و تەکنۆلۆجیا دەکرێتەوە

11:16 - 2022-06-28
ئابووری
886 جار خوێندراوەتەوە

مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی زانستی تەکنۆلۆجیای سەرۆکایەتیی کۆمار و فەرمانگەی پەرەپێدان و بازرگانیی ئێران و کەرتی تایبەتی هەردوولا، هەفتەی داهاتوو بە رەسمی ناوەندی بازرگانی و خانەی نوێگەری و تەکنۆلۆجیای ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە.
وتیشی: «جگە لە وەفدی رەسمی ئێران و هەرێم، وەفدێکیش لە بەڕێوەبەران و نوێنەرانی نزیکەی 30 کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاوازەکانی (پزیشکی، تەندروستی، ئای تی، ئەلیکترۆنی، نانۆتەکنۆلۆجی، مەوادی کیمیایی، کانزا، پەروەردە و خزمەتگوزاری) و چەند بوارێکی تریش، بەشداری لە کردنەوەی ئەو ناوەندە دەکەن و رۆژێک پێش ئەوەش، بەشداری لە کۆڕبەندی گفتوگۆ بازرگانییەکان (B2B) دەکەن، لەگەڵ هاوتاکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان.

#سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان